دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە ماوەیەکی زۆربوو خۆیان حەشاردابوو



پۆلیسی ڕاپەرین دوو تۆمەتباری دەستگیرکرد کە ماوەیەکی زۆرە خۆیان حەشارداوە، لەسەر سکاڵای هاووڵاتییەک کە  50 هەزار دۆلاری لێ دزراوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایگەیاند، ساڵی پار هاووڵاتییەك سەردانی بنکەی پۆلیسی ماکۆکی کرد بە مەبەستی تۆمارکردنی سکاڵاکە بەووتەی خۆی بڕی 50000 دۆلاری ئەمریکی لەماڵەکەی خۆی لێ دزراوە.

ئاماژەی بەوەکرد، پەڕاوی لێکۆڵینەوە ڕێکخرا دادوەر بڕیاری دا بە دەستگیرکردنی تۆمەتباری نادیار دوای بە دواداچون و کۆکردنەوەی زانیاری بەسود وەرگرتن لە تۆماری کامێراکانی چاودێری و سەیرکردنیان دەرکەوت دوو کەس لە ڕەگەزی مێ بە ناوی سواڵکردنەوە دەچنە ماڵی سکاڵاکار و تاوانی دزیکردن ئەنجام دەدەن وە لە لایەن هێزەکانمانەوە لەبنکەی پۆلیسی ماکۆك توانرا ناسنامەی تۆمەتباران و هاوکارەکانیان ئاشکرابکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بە مەبەستی هەڵهاتن و خۆشاردنەوە لە هێزەکانی پۆلیس تۆمەتباران هەڵهاتبوون بۆ شوێنێکی نادیار سەرئەنجام دوای لێکۆڵینەوە و بە دواداچوونی وورد بۆ دۆزینەوەی تۆمەتباران بنکەی پۆلیسی ماکۆك لە قەزای حاجیاوا بە هاوکاری هێزەکانی پۆلیسی لە شارەکانی هەولێرو سلێمانی توانرا تۆمەتباران بە ناوەکانی (ک، ق، خ) لەدایکبووی ساڵی ۱۹۸٥ لە ڕەگەزی مێ تۆمەتبار هەستاوە بە ئەنجامدانی تاوانی دزیکردنکەو وە تۆمەتبار (م، غ، ف) لە ڕەگەزی نێر لەدایکبووی ساڵی ۱۹۹۰ هەستاوە بە هاوکاری کردنی تۆمەتباری ناوبراو بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن.

ڕاشیگەیاند، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا لە بەردەم دادوەر و پۆلیس تۆمەتباران دانیان نا بەتاوانەکەیان بەڕێز دادوەری دادگای لێکۆلینەوەی حاجیاوا بڕیاریدا بە ڕاگرتنی تۆمەتباران بە پێی ماددەی (٤٤٤) لە یاسای سزادانی عێراقی فەرمانی گرتن بۆچەند تۆمەتبارێکی تر دەرچوو لێکۆڵینەوە بەردەوامە.

 

پارەی مووچە گەیشت
پێشت پارەی مووچە گەیشت
نرخی بیتکۆین بۆ خوار ٥٩ هەزار دۆلار دابەزی
دواتر نرخی بیتکۆین بۆ خوار ٥٩ هەزار دۆلار دابەزی
ەیوەندیدار