نرخی زێڕ زیاتر لە 40 دۆلار بەرزبووەوە



بەرزبوونەوەی نرخی زێڕ کە لە ناوەڕاستی هەفتەی ڕابردووەوە دەستیپێکردووە بەردەوامە و لە ماوەی چوار ڕۆژی ڕابردووشدا هەر ئۆنسەیەک زیاتر لە 40 دۆلار بەرزبووەوە، هاوکات نرخی نەوتیش لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا گەیشتە دوو هەزار و 362 دۆلار، ئەمەش لە کاتیكدایە کە سەرەتای ئەم هەفتەیە نرخەکەی دوو هەزار و 318 دۆلار بوو.

هەڵکشانی نرخی زێڕ لە ناوەڕاستی هەفتەی ڕابردووەوە دەستی پێکرد کاتێک هەر ئۆنسەیەک لە دوو هەزار و 294 دۆلارەوە گەیشتە دوو هەزار و 340 دۆلار، پێش ئەوەی جارێکی دیکە بەرەو دوو هەزار و 320 دۆلار دابەزێت.

لەلایەکی دیکەشەوە نرخی نەوت لە ئاستێکی بەرزدا ماوەتەوە و ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 86 دۆلار و 84 سەنت و بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش بە 83 دۆلار و 32 سەنتەوە مامەڵەی پێوە دەکرێت.

واتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ بەکارهێنەرانی زیاد کرد
پێشت واتسئەپ تایبەتمەندییەکی نوێی بۆ بەکارهێنەرانی زیاد کرد
هێمن قادر: سبەی دەست بە دابەشکردنی چەکی گەنمی جووتیاران دەکەین
دواتر هێمن قادر: سبەی دەست بە دابەشکردنی چەکی گەنمی جووتیاران دەکەین
ەیوەندیدار