شەپۆلێکی گەرما هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە



بەپێی پێشبینییە كەشناسییەكان، نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی وەرزی زەریای هیندی كاریگەری دەكاتە سەر ناوچەكانی هەرێم و پلەكانی گەرما بەرزدەبنەوە و تاوەكو سەرەتای هەفتەی داهاتوو دەخایەەنێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، ماوەی چەند ڕۆژێکە بەهۆی هاتنی تەوژمە هەوایەکی فێنکی دەریای ناوەڕاست پله کانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکان دابەزیوە و سبەی پێنج شەممە کاریگەری ئەم تەوژمە هەوایە فێنکە لاواز دەبێت و بەو هۆیەوە پلەکانی گەرما بەڕێژەی 2 تا 3 پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

ڕاشیگەیاند، لەڕۆژی هەینییەوە بەهۆی زیادبوونەوەی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی گەرمی وەرزی زەریای هیندی شەپۆلێکی گەرما هەموو ناوچەکان دەگرێتەوە بەو هۆیەوە پلەکانی گەرما بەڕێژەی 3 تا 4 پلەی تر بەرزدەبنەوە بەنسبەت.

ئاماژەی بەوەشكرد، کاریگەری شه پۆلی گەرمای هیندی لە شەممەوە کەم دەبێتەوە و بۆ سەرەتای هەفتەی داهاتوو بەولاوە بەتایبەتی ناوچەکە دەکەوێتە ژێر کاریگەری تەوژمە هەوای فێنکی باکوری خۆرهەڵاتی تورکیا و باکوری ئێرانەوە بەو هۆیەوە پلەکانی گەرما لەسەرجەم ناوچەکان دادەبەزێتەوە بەچەند پلەیەك.

وتیشی، “خێرایی با ناو بەناو زیاد دەکات و ئاڕاستەی با لەچەند ڕۆژی داهاتودا بەگشتی لەخۆرهەڵات و خۆرئاواوە دەبێت ڕەشەبا کاتەکانی بەیانیان بەلەسەرخۆ بۆ مام ناوەند بوونی دەبێت لەخۆرهەڵاتی ناوچەکانمانەوە و بای شەماڵیش لەدوانیوەڕۆیان و بەولاوە و لەخۆرئاواوە بەدوری نازانم بەهۆی ئەو حاڵەتە بارانەی لەسەر تورکیا و ئێرانە هاتنی هەوری هەڵگەڕاوەی لێبکەوێتەوە لەهەردوو وڵاتەوە بۆ ناوچەکە بڕێک بارانی کەم هەندێ ناوچە و شوێن بگرێتەوە له هەفتەی تردا”.

 

پەروەردەی عێراق بڕیاری دەرچوونی گشتی بۆ بەشێكی خوێندكاران دەركرد
پێت پەروەردەی عێراق بڕیاری دەرچوونی گشتی بۆ بەشێكی خوێندكاران دەركرد
پەرلەمانتارێكی پارتی: هەژماری من سەركەوت
دوات پەرلەمانتارێكی پارتی: هەژماری من سەركەوت
پەیوەنیدر