ئەنجامی كۆبوونەوەی وانەبێژان و وەزیری پەروەردە ڕاگەیەنرا



نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ لەگەڵ وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم كۆبوونەوە و دەڵێن: نووسراو كراوە بۆ وەزارەتی دارایی عێراق تاوەكو بكرێن بە گرێبەست.

نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ دوای كۆبوونەوەیان لەگەڵ ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی هەرێم لە ڕوونكردنەوەیەكدا ئاماژە بەوە دەكەن، وەزیری پەروەردە بە نووسراوی فەرمی لە بەرواری 26ی 6 بۆ وەزارەتی دارایی عێراق داوای بڕی پارەی دیاری کراوی کردووە بۆ وانەبێژان تاوەكو بکرێن بە گرێبەست.

ئاماژە بەوەشدەدەن، سەبارەت بە مۆڵەتی دایکایەتی و گواستنەوە بۆ ئەوانەی هاوسەرگیرییان كردووە، وەزیر بە ڕوونی پێی ڕاگەیاندین، کە لەپاش بوونمان بە گرێبەست هیچ شتێک لەم کێشانە بوونیان نامێنێت.

دەشڵێن: داوامان کردووە خزمەتی وانەبێژیمان بۆ هەژمار بکرێت و وەزیری پەروەردەش پێی ڕاگەیاندین وەک گرێبەستەکانی پێشوو ئێوش خزمەتتان بۆ هەژمار دەکرێت.

نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ جەختیشدەكەنەوە، “بە وەزیری پەروەردەیان ڕاگەیاندووە، کە پێش دەسپێکردنەوەی دەوام دەبێت بڕیاری گرێبەستبوونمان درابێت دەنا بە ناچاری بایکۆت دەکەین و لە وەڵامدا وەزیری ڕایگەیاند هەموو هەوڵێکی خۆی دەدات بۆ ئەم دوو مانگە”.

 

پەرلەمانتارێكی پارتی: هەژماری من سەركەوت
پێشت پەرلەمانتارێكی پارتی: هەژماری من سەركەوت
هۆكاری نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكراكرا
دواتر هۆكاری نەناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكراكرا
ەیوەندیدار