بوومەلەرزە ناوچەیەكی هەرێمی هەژاند



بوومەلەرزەیەك لە سنووری ئیدارەی گەرمیان ڕوویدا و بەشێكی هاووڵاتیان هەستیان پێكرد.

سیروان ساڵح، شارەزای كەشناسی و بوومەلەرزەزانی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، دوای کەمتر لە 20 کاتژمێر لە پێشبینیەکەمان بوومەلەرزەیەکی پلە نزم لە نزیک شاری کەلار ڕوویدا، كە لە نێوان (كەلار- قەرەتەپە) بووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، چەقی بوومەلەرزەكە لە گوندی حاجی حەسەن بووە لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە و 23 كیلۆمەتر لە سەنتەری قەزای كەلار دووربووە.

ئاشكراشی كرد، گوڕی بوومەلەرزەكە 2.9 پلە بووە بە پێوەری ڕێختەر و بە قوڵایی 10 كیلۆمەتر لە ناخی زەوی.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ سێ‌ شەممە، سیروان ساڵح بۆ (خەڵك) پێشبینی ڕوودانی بوومەلەرزەی لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان تا كۆتایی ئەم هەفتەیە كردبوو.

حكومەتی هەرێم چەند بڕیارێكی بۆ مووچە و خانەنشینی دەركرد
پێت حكومەتی هەرێم چەند بڕیارێكی بۆ مووچە و خانەنشینی دەركرد
بارزانی و فایەق زێدان کۆبوونەوە
دوات بارزانی و فایەق زێدان کۆبوونەوە
پەیوەنیدر