مەسرور بارزانی پەیامێکی لەبارەی “هەژماری من” بڵاوکردەوە



سەرۆکی حکومەتی هەرێم پێشوازی لە نووسراوەکەی دادگای باڵای فیدڕاڵی دەکات و دەڵێت”ئەم پێشکەوتنەی ئەمڕۆ هانمان دەدات پرۆسەی هەژماری من خێراتر بکەین”.

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم پەیامیکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، پێشوازی لە ڕوونکردنەوەی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدراڵی دەکەم سەبارەت بە بەشداربوونی بانکە حکومی و تایبەتەکان لە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان،

ئاماژەی بەوەشداوە، وەک هەمیشە داکۆکیم کردووە، دەبێت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان هەمان مافی بەشەکانی دیکەی عێراقیان هەبێت لە هەڵبژاردنی بانکی دڵخوازی خۆیان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان، بەو مەرجەی بانکەکان لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراق مۆڵەتیان پێ درابێت و پەسەند کراو بن.

دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی:

پێشوازی لە ڕوونکردنەوەی ئەمڕۆی دادگای باڵای فیدراڵی دەکەم سەبارەت بە بەشداربوونی بانکە حکومی و تایبەتەکان لە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی هەرێمی کوردستان، #هەژماری_من.

وەک هەمیشە داکۆکیم کردووە، دەبێت هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان هەمان مافی بەشەکانی دیکەی عێراقیان هەبێت لە هەڵبژاردنی بانکی دڵخوازی خۆیان بۆ وەرگرتنی مووچەکانیان، بەو مەرجەی بانکەکان لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراق مۆڵەتیان پێ درابێت و پەسەند کراو بن. ڕوونکردنەوەکەی ئەمڕۆ ئەو مافە بنەڕەتییە دووپات دەکاتەوە.

داوا لە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکەم بە زووترین کات خۆیان تۆمار بکەن.

ئەم پێشکەوتنەی ئەمڕۆ، زیاتر هانمان دەدات تا پرۆسەی #هەژماری_من خێراتر بکەین و بەڵێنەکەمان جێبەجێ بکەین کە تا کۆتایی ئەمساڵ، یەک ملیۆن مووچەخۆر ببن بە خاوەن هەژماری بانکی. هەروەها دڵنیایی زیاتر بە پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەدات و ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکانی دیکە خۆش دەکات.

جارێکیتر نرخی دۆلار بەرزبووەوە
پێت جارێکیتر نرخی دۆلار بەرزبووەوە
حكومەتی هەرێم بڕیاری هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی دا
دوات حكومەتی هەرێم بڕیاری هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی دا
پەیوەندیدار