حكومەتی هەرێم بڕیاری هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینانی دا



ئەمڕۆ چوار شەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە و بڕیاریدا بە هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ هاوتاکانیان لە حکومەتی فیدراڵ.

لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمدا، بڕیار دراوە بە جێبەجێ‌ كردنی یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق و هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان لەگەڵ عێراق و بڕیارە لیستی مووچەی مانگی تەمموز-ی خانەنشینان بە هاوتاکراوی بنێردرێت بۆ بەغدا.

بەپێی بڕیارەكەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم یاسای خانەنشینی یەكگرتووی عێراق لە هەرێم بەركار دەبێت و یاساكانی خانەنشینی هەرێم هەڵدەوەشێنەوە و کەمترین مووچەی خانەنشینی لەهەرێمی کوردستان لەمەودوا ٦٠٠هەزار دینار دەبێت.

سادق عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندووە، “لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستانەوە پەیوەندییان پێوەکردین و پێیان وتین، کە داواکاریی هاوتاکردنی مووچەکانمان لە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەسندکراوە”.

بۆ هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم، حكومەتی هەرێم پێویستی بە 100 ملیار دینارە، بەڵام لە خشتەی بودجەی ساڵی (2024 و 2025)، کە پەسەندکراوە بەغدا مانگانە بڕی 965 ملیار دینار بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات.

بۆیە دوای هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینان دەبێت حکومەتی عێراق بڕی 100 ملیار دیناری دیكەش ڕەوانەی هەرێم بكات، بۆیە تا ئێستا ڕوون نییە ئاخۆ حكومەتی عێراق ڕەزامەند دەبێت بە ناردنی ئەو بڕە پارە زیادەیە یان نا.

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، رۆژی 22-11-2022 حکومەتی هەرێمی کوردستانی بە جێبەجێکردنی یاسای خانەنشینی یەکگرتووی عێراق ژمارە 9ـی ساڵی 2014ـی پابەند کرد، بەڵام تاوەکو ئێستا بڕیارەکە جێبەجێ نەکراوە.

مەسرور بارزانی پەیامێکی لەبارەی “هەژماری من” بڵاوکردەوە
پێشت مەسرور بارزانی پەیامێکی لەبارەی “هەژماری من” بڵاوکردەوە
سودانی لەبارەی سەردانەکەی بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
دواتر سودانی لەبارەی سەردانەکەی بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
ەیوەندیدار