بارزانی بۆ سودانی: ئەگەر نیازی باش هەبن، هیچ كێشەیەك نابێت



سەرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان لە بەغدا لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبووەوە و ڕایگەیاند، گفتوگۆیەكی بونیاتنەرانە و تێڕوانینی هاوبەشـیان لەبارەی بارودۆخی ناوخۆیی و ناوچەیی هەبوو.

مەسعود بارزانی لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشدا لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، ڕایگەیاند، ئامانج لە سەردانەكەی، بەهێزكردنی ئەو هەوڵانەیە، كە پێشتر لەلایەن سەرۆك وەزیرانی عێراقەوە دراون و بوونەتە هۆی باشتربوونی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو حكومەتی عێراق و هەرێمی كوردستان.

بارزانی سوپاسی و ستایشی هەردوو سەرۆك وەزیران، مەسرور بارزانی و محەمەد شیاع سودانی و هەموو ئەو بەرپرسە سیاسییانەی عێراق و هەرێمی كوردستان كرد، كە لە ماوەی ڕابردوودا هەوڵیان بۆ باشتركردنی پەیوەندییەكانی هەولێر و بەغدا داوە.

لەبارەی ناوەڕۆكی كۆبوونەوەكەشیان، بارزانی ڕایگەیاند، گفتوگۆیەكی بونیاتنەرانە و تێڕوانینی هاوبەشیان لەبارەی بارودۆخی ناوخۆیی و ناوچەیی لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق هەبووە و وتیشی، “بەردەوام دەبین لە هەماهەنگی و هاوكاریی”.

سەرۆك بارزانی جەختی كردەوە، “ئەگەر نیازی باش هەبن، هیچ كێشەیەك نابێت، زەحمەت بێت بۆ چارە كردن، سوپاس بۆ خوا ئەم نیازانە هەن و برام، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەم نیازانە سەركردایەتیی وڵات دەكات. بەو نیازانەی ئێمەی گەیاندووەتە ئەم بارودۆخە ئاسوودەیە. هیوادارین ئەنجامەكان لە بەرژەوەندیی هەموو عێراقییەكاندا بن.

سودانی لەبارەی سەردانەکەی بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
پێشت سودانی لەبارەی سەردانەکەی بارزانی پەیامێکی بڵاوکردەوە
بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاری ئاژەڵدارانی سەخت کردووە
دواتر بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما کاری ئاژەڵدارانی سەخت کردووە
ەیوەندیدار