حکومەتی هەرێم نووسراوەکەی دادگای فیدراڵی دەربارەی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران بڵاوکردەوە



حکومەتی هەرێمی کوردستان دەقی نووسراوەکەی سەرۆکی دادگای فیدراڵی بڵاوکردەوە کە ئاماژە دەدات بە قبوڵکردنی بانکەکانی “هەژماری من” لە پرۆسەی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەراندا.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێمی کوردستان دەقی نووسراوی ڕوونکردنەوەی سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵی بڵاوکردەوە، سەبارەت بە پرۆسەی بەبانکیکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان و تێیدا هاتووە کە “مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش وەک هەموو مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، ئازادن لە بەبانکیکردنی مووچەکانیان لە بانکی حکومی یان تایبەت لە چوارچێوەی ئەو بانکانەی بەشدارن لە پرۆسەکەدا”.

لە نووسراوەکەدا هاتووە کە پرۆسەی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان ئەو بانکانە و لقەکانیان لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە کە لەلایەن بانکی ناوەندییەوە مۆڵەتیان پێدراوە.

ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیە گوازراوەكان دەکرێت
پێشت ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی نەخۆشیە گوازراوەكان دەکرێت
تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە تەقەی كردبوو
دواتر تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە تەقەی كردبوو
ەیوەندیدار