تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە تەقەی كردبوو



پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند كە تەقەی كردبوو، دەستیشگیرا بەسەر چەکەکانیدا.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەد تۆمەتبارێكیان دەستگیركرد كە تەقەی كردبوو .

ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی زانیاری لەسەر تۆمەتبارێك كۆكرایەوە، كە لە نزیك گەڕەكەكانی زڕگوێزو سەماوات تەقەی كردبوو هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكرد، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی ئیبراهیم ئەحمەدەوە دەستگیربكرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتباردا دەستگیرا بەسەر دوو چەك لە جۆرەكانی كڵاشینكۆف و دەمانچە، ژمارەیەكی زۆر فیشەك و شانەی كڵاشینكۆفدا.

ڕاشیگەیاند، تۆمەتبار (ڕ، ز، ع) بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 15 لەیاسای چەك ڕاگیراوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

حکومەتی هەرێم نووسراوەکەی دادگای فیدراڵی دەربارەی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران بڵاوکردەوە
پێت حکومەتی هەرێم نووسراوەکەی دادگای فیدراڵی دەربارەی بە بانکیکردنی مووچەی فەرمانبەران بڵاوکردەوە
خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا: بۆ دیالۆگ لەگەڵ حکومەتی سووریا ئامادەین
دوات خۆبەڕێوەبەری ڕۆژئاوا: بۆ دیالۆگ لەگەڵ حکومەتی سووریا ئامادەین
پەیوەنیدر