ئەنجومەنی وەزیران دەربارەی مووچە کۆدەبێتەوە



ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆیدا بابەتی مووچە و کۆبوونەوەکانی هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی دەروازە سنوورییەکان تاوتوێ دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر پرسی مووچەی مانگی حوزەیرانی مووچەخۆران و مووچەی مانگی هەردوو مانگی ئایار و حوزەیرانی پێشمەرگەو ئاسایش دەکات.

لە کۆبوونەوەکەدا بابەتی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ هاوتاكانیان لە حكومەتی فیدراڵ بەگوێرەی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو دەخرێتەڕوو.

هەروەها كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم سەبارەت بە دەروازە سنوورییەكان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.

پێشمەرگەکانی لیوای نۆ گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا
پێشت پێشمەرگەکانی لیوای نۆ گردبوونەوەی ناڕەزاییان ئەنجامدا
پاداشتنی کۆتایی خزمەتی زیاتر لە 4000 خانەنشین خەرجکرا
دواتر پاداشتنی کۆتایی خزمەتی زیاتر لە 4000 خانەنشین خەرجکرا
ەیوەندیدار