عێراق هەواڵی نێوەندگیرییکردنی لە نێوان تورکیا و سووریا پشتڕاست دەکاتەوە



عێراق ئەو زانیارییانە پشتڕاست دەکاتەوە کە سەبارەت بە هەوڵەکانی بۆ لێکنزیککردنەوەی تورکیا و سووریا بڵاوکراونەتەوە، بەڵام کاتی دیدارە چاوەڕوانکراوەکەی ئەردۆغان و ئەسەد ئاشکرانەکراوە.

بەرپرسێکی نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە لێدوانێکیدا بۆ ڕۆژنامەی شەرقولئەوسەت ڕایگەیاند، بەغدا کار لەسەر سەرخستنی نێوەندگیرییەکەی دەکات بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان دیمەشق و ئەنقەرە و دەستپێکردنی قۆناغێکی نوێی سەقامگیریی لە ناوچەکەدا.

بەرپرسەکە کە ناوی ئاشکرا نەکراوە ئەوەشی خستووەتەڕوو کە هەوڵی نێوەندگیرییەکە نوێ نییە و مانگی ڕابردوو محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند. وتیشی: “کارە دیپلۆماسییەکانی حکومەتی عێراق بۆ هێورکردنەوە و ئاشتەوایی لە ناوچەکەدا نەوەستاون، بە تایبەتیش لەگەڵ ئەو وڵاتانەی کە سنوور و بەرژەوەندی هاوبەشی لەگەڵیاندا هەیە”.

پێشتریش میدیای سووریا بڵاویکردبووە کە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا و بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا لە بەغدا کۆدەبنەوە، بەڵام تا ئێستا کاتی ئەو دیدارە ئاشکرا نەکراوە.

گەشتەکانی بەغدا و ڕیاز دوای ٣٠ ساڵ دەستپێدەکاتەوە
پێت گەشتەکانی بەغدا و ڕیاز دوای ٣٠ ساڵ دەستپێدەکاتەوە
بەربووین، بەربووین!
دوات بەربووین، بەربووین!
پەیوەندیدار