بەپێی پێشبینی و لێكدانەوەی شارەزایەكی كوردی بواری فەلەكی، لەمڕۆوە تا ماوەی هەفتەیەك ئەگەریی ڕوودانی بوومەلەرزە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان هەیە.
سیروان ساڵح، شارەزای بواری فەلەكی و كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، فشارەکان لەسەر هەردوو پلێتی عەرەبی و زاگرۆس بەردەوامە و بەهۆیەوە لەم کاتەوە تاماوەی هەفتەیەک ئەگەری بوومەلەرزەی زیاتر لە ( + 3 و زیاتر لە + 4 ) پلە بە پێوەری ڕێختەر لەوناوچانەی بە ڕەنگی سوور دیاریکراون هەیە.
ڕاشیگەیاند، لە ناوچەکانی هەرێمی کوردستان پلەکان نزم دەبن و ناگاتە پلەی مەترسیدار، زیاتر بۆ ناوچە سنورییەکان و ناوچەکانی باکووری کوردستان ئەگەرهەیە بگاتە زیاتر لە ( + 4 ) پلە بە پێوەری ڕێختەر.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە شەوی یەك شەممەش بوومەلەرزەیەكی دیكە ناوچەكانی هەرێمی كوردستانی هەژاند و بەتایبەت لە ناوچەكانی گەرمیان هەستی پێكرا.
نەخشەی پێبینی ناوچەكانی ڕوودانی بوومەلەرزە: