حكومەتی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی دەربارەی بەبانكی كردنی مووچە بڵاوكردەوە



دوابەدوای نووسراوەكەی سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی دەربارەی پڕۆسەی بە بانكی كردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم و هەژماری من، حكومەتی هەرێم دەڵێت: پێشوازی لەو نووسراوە دەكەین و مووچەخۆران ئازادن لە بەبانکی کردنی مووچەکانیان لە بانکی حکومی یان تایبەت.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، پێشوازی لە نووسراوی سەرۆکی دادگای فیدراڵی دەکات، کە وەڵامی نووسراوێکی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانی داوەتەوە، کە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانیش وەک هەموو مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، ئازادن لە بەبانکیکردنی مووچەکانیان لە بانکی حکومی یان تایبەت لە چوارچێوەی ئەو بانکانەی بەشدارن لە پڕۆسەکەدا.

ڕاشیگەیاندووە، ئەم نووسراوەی دادگای فیدراڵی، هەنگاوێکی باش و دادپەروەرانەیە و مووچەخۆران ئازاد و سەرپشک دەکات لە هەڵبژاردنی بانکەکانیان.

جەختیشی كردۆتەوە، لەم چوارچێوەیەدا حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت لە کارکردن بە پێی ڕێنماییەکانی بانکیی ناوەندی عێراق و پێویستە بانکەکانی بەشدار لە پڕۆژەی (هەژماری من) هەر لە چوارچێوەی ئەم ڕێنماییانەدا درێژە بە پرۆسەکە بدەن و تا کۆتایی ئەمساڵ هەموو مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان لەم پرۆسەیە تۆمار بکرێن .

 

هۆشداری لە ڕوودانی بوومەلەرزە لە هەرێم دەدرێت
پێت هۆشداری لە ڕوودانی بوومەلەرزە لە هەرێم دەدرێت
نێچیرڤان بارزانی: یەكێتی پاڵپشتی سوتانی بازاڕەكانی نەكردووە
دوات نێچیرڤان بارزانی: یەكێتی پاڵپشتی سوتانی بازاڕەكانی نەكردووە
پەیوەنیدر