نێچیرڤان بارزانی: یەكێتی پاڵپشتی سوتانی بازاڕەكانی نەكردووە



نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک نییە یەکێتی وەکو حیزب پاڵپشتی “سووتاندنی بازاڕەکان”ـی کردبێت.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا لە نەمسا ڕایگەیاند، هیچ بەڵگەیەک نییە یەکێتی وەکو حیزب لە پشت “سووتاندنی بازاڕەکان”ـی هەرێمی کوردستانەوە بووبێت.

وتیشی، “رەنگە کەسانێک هەبن، کە پێشتر ئەندام بووبن لە یەکێتیدا، بەڵام وەکو هێزێکی سیاسی، هیچ بەڵگەیەک نییە یەکێتی لە پشتی ئەم بابەتەوە بێت”.

جەختیشی كردەوە، “هیچ بەڵگەیەک نییە کە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وەکو حیزب لە پشتییەوە بووبێت.”

ئەمە لەكاتێكدایە، كە دوێنێ‌ لە كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشی وەزارەتەكانی ناوخۆی عێراق و هەرێمدا دەستگیركردنی ئەنجامدەرانی سووتانی بازاڕەكانی هەولێر و دهۆك و كەركوك ئاشكراكران و وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق وتی، “لەلایەن تۆڕێكی قەدەغەكراوەوە ڕاهێنانیان پێكراوە” بەبێ‌ ناوهێنانی هیچ حزبێكی هەرێم، بەلام بەڕێوەبەری گشتی دیوانی ناوخۆی هەرێم وتی، “دووانیان لە دەزگای دژەتیرۆری یەكێتی و هێزەكانی 70ی یەكێتی بوون”.

ئەم لێدوانەی نوێنەرەكەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم كاردانەوەی لێكەوتەوە و (كەجەكە) بێبەری بوونی خۆی لەو كردەیە و تۆمەتباركردنیان دەربڕی و هاوكات سەعدی پیرە، وتەبێژی یەكێتی لە كۆنفڕانسێكی ڕۆژنامەوانیدا ئیدانەی ئەو كردەوەی سووتاندنی بازاڕانەی كردەوە و ڕایگەیاند، ئەو جۆرە لێدوانانە بۆ تێكدانی كەشی هەڵبژاردنە و هەر زوو چەند مانگێك لەمەوپێش وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاگاداریان كردووین، كە ئەو كارمەندانە دەستگیركراون، بۆیە دژەتیرۆری سلێمانی مووچە و ئیمتیازی بڕی و هاوكاری لێكۆڵینەوەكانی عێراقی كردووە.

وتیشی، “لە دانپێدانانی ئەو تۆمەتبارانەدا دەڵێن پارەیان پێدراوە بۆ ئەو كارە و هەروەها وتەبێژی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەڵێت: لەلایەن لایەنی دیكەوە تەسقیف كراون، كە ئەوانەش بەڵگەن لەسەر ئەوەی پەیوەندی بە یەكێتییەوە نییە”.

حكومەتی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی دەربارەی بەبانكی كردنی مووچە بڵاوكردەوە
پێت حكومەتی هەرێم ڕاگەیەنراوێكی دەربارەی بەبانكی كردنی مووچە بڵاوكردەوە
دەربارەی مووچەی ئەمریكا بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بڕیار درا
دوات دەربارەی مووچەی ئەمریكا بۆ هێزەكانی پێشمەرگە بڕیار درا
پەیوەندیدار