گەلی كوردستان و عێراق گەورەترین جەژنی لەدایكبوون لە جیهاندا دەگێڕن.. چیرۆکەکەی چییە؟



لە 1ی تەمموزدا زۆربەی خێزانە عێراقییەکان بە خەڵكی كوردستانیشەوە یادی لەدایکبوونی باوک و باپیریان دەکەنەوە، هەروەها زیاتر لە نیوەی عێراقییەكان، كە لەم ڕۆژەدا لەدایک بوون ئاهەنگ دەگرێن، کە یەکەم ڕۆژی نیوەی دووەمی ساڵە، ئەمە جیا لەوەی هەر لەو بەروارەشدا، ساڵانە ژمارەیەكی زۆر فەرمانبەرانی كەرتی گشتی لە وەزارەت و فەرمانگەكان خانەنشین دەبن.

هۆکارێک بۆ ئاهەنگ گێڕان
هۆکاری ئەوەی کە بەشێکی زۆر لە كوردستانیان و عێراقییەکان ئەم ڕۆژە ئاهەنگ دەگێڕن ئەوەیە کە بەشی باری شارستانی عێراق کاتێک سەرژمێری دانیشتوانی ساڵی ١٩٥٧ی ئەنجامدا، ڕۆژی ١ی تەمموزی بە ڕۆژی لەدایک بوونی هەموو عێراقییەک دانابوو، کە پێش ئەو بەروارە لە بەشی باری شارستانی عێراق تۆمار نەکرابوو، بۆیە ملیۆنان عێراقی تۆمارکران کە لەم ڕۆژەدا لەدایک بوون.

پێش ئەو بەروارە بەشێک لە عێراقییە کۆنەکان دەستپێشخەرییان نەدەکرد بۆ تۆمارکردنی منداڵە تازەکانیان لە تۆمارە مەدەنییەکان تا دوای ماوەیەکی زۆر، بەتایبەت ئەوانەی لە شارەکاندا نەژیابوون، دەتبینی تەمەنی منداڵەکانیان پێشبینی دەکەن لەکاتی تۆمارکردنیان لە تۆمارە مەدەنییەکان بە مەبەستی دەرکردنی بڕوانامەی لەدایکبوون (کە پێی دەوترێت ڕەگەزنامە) ئەگەر بیانەوێت بچنە قوتابخانەکان.

لە ساڵی 1957 حکومەتی عێراق ڕێگەچارەی مامناوەندی هەڵبژارد بۆ تۆمارکردنی منداڵی تازە لەدایکبوو، یەکەم ڕۆژی نیوەی دووەمی ساڵی هەڵبژارد بەوەی ملیۆنان عێراقی لەم ڕۆژەدا لەدایک بوون، بەپێی تۆمارەکانی تۆماری مەدەنی.

چیرۆکی خەندە ئامێز لەسەر ئەو بەروارە
یەکێک لە چیرۆكە کۆمیدییەکانی ئەم بەروارە کە لە عێراقدا دەگێڕدرێتەوە ئەوەیە، کە شاندێکی فەرمی عێراق لە ساڵانی نەوەدەکاندا سەردانی یەکێک لە وڵاتایان کردووە، کاتێکیش گەیشتوونەتە فڕۆکەخانە بۆ ئەوەی پاسپۆرتەکانیان بپشکنن، دەسەڵاتدارانی ئەوێ ئامادە نەبوون ڕێگە بە چوونە ژوورەوەیان بەدەن بە بیانووی “ساختە”کردنی پاسپۆرتەکانیان، چونکە هەموو ئەندامانی شاندەکە لە ١ی تەمموزدا لەدایک بوون!.

دوای دەستێوەردانی باڵیۆزخانەی عێراق لەو وڵاتە و پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەسەڵاتداران، چیرۆکی لەدایکبوونی 1ی تەمموز-یان بۆ ڕوونکردنەوە تا دەسەڵاتدارانی وڵاتەکە ڕازی بن بە چوونە ژوورەوەیان.

حیکایەتێکی تر ئەوەیە، کە شاندێکی عێراقی سەردانی ژاپۆنیان کردووە، پاسپۆرتەکانیان لە هۆتێلەکەدا ماونەتەوە کاتێک شاندەکە دوای تەواوکردنی ئەرکەکەی گەڕانەوە بۆ هۆتێلەکە، سەریان سوڕما کە بەڕێوەبەرایەتی هۆتێلەکە ئاهەنگی لەدایک بوونیان بۆ شاندەکە سازکردبوو، کە هەموویان ئەندامەکانیان بوون لە نێوان 1-7 لەدایک بوون، ئەمەش ژاپۆنییەکانی سەرسام کرد چونکە ڕۆژی لەدایک بوونی شاندی عێراقی هاوکات بوو لە هەمان ڕۆژدا و ئەوەش عێراقییەکانی سەرسام کرد، کە چاوەڕێی ئەویان نەدەکرد ژاپۆنییەکان ئاهەنگێک ساز بکەن بەبۆنەی یادی لەدایكبوونی ئەوانەوە!

هەژمارەكانی سۆشیال میدیا لە عێراق و هەرێمی كوردستان بەزۆری شایەتحاڵی پیرۆزبایی بەکۆمەڵن بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی خەڵکەوە، کە لە یەکەم ڕۆژەی مانگی تەمموزدا یادی لەدایکبوونیان دەکەنەوە، ئەمەش وایکرد بەشێک لە چالاکانی مەدەنی پێشنیارێک پێشکەش بکەن بۆ ئەوەی ئەم ڕۆژە بە بۆنەیەکی نیشتمانی بزانن بۆ ئەوەی هەمووان ئاهەنگ بگێڕن، بەڵام ئەو پێشنیازە تا ئێستا هیچ وەڵامێکی نەبووە.

هاوكات هەر لەو بەروارەشدا، ساڵانە ژمارەیەكی زۆر فەرمانبەرانی كەرتی گشتی لە وەزارەت و فەرمانگەكان خانەنشین دەبن و بەوەش لە 1ی تەمموزی هەموو ساڵێكدا زۆرترین مامەڵەی خانەنشینی لە فەرمانگەكان هەیە و بەشیچكی زۆر لە فەرمانبەران لە فەرمانگەكان كەم دەبنەوە.

هەندێک لە وڵاتانی عەرەبی (لەوانەش وڵاتانی کەنداوی عەرەبی) شوێنپێی عێراقیان گرت، لەوێ پەنایان بردە بەر هەڵبژاردنی ڕۆژی 1/1 بۆ تۆمارکردنی لەدایکبوونی کەسێک کە ڕۆژی لەدایکبوونی وردی ساڵەکەی لە کاتی نیشتەجێبووندا بۆ نەتەوەکانی تر نازانرێت، بەو پێیەی هەندێک پاسپۆرت ڕۆژ و مانگی لەدایکبوونیان تۆمار ناکەن.

دادگای فیدڕاڵی لەسەر هەژماری من پەیامێكی بۆ هەرێم نارد
پێت دادگای فیدڕاڵی لەسەر هەژماری من پەیامێكی بۆ هەرێم نارد
هەلی کار لە قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش ڕاگەیەنرا
دوات هەلی کار لە قەزای ئاکرێ و بەردەڕەش ڕاگەیەنرا
پەیوەندیدار