نرخی دۆلار دابەزی



ئەمڕۆ لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان نرخی دۆلار دابەزی و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 550 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

لەماوەی دوو هەفتەدا نرخی 100 دۆلار لە 148 هەزار دینارەوە بۆ 160 هەزار بەرزبووەوە.

یادگار حەسەن، لە كۆمپانیای سەعید بۆ ئاڵوگۆڕی دراو لە سلێمانی بە (خەڵك)ی ڕاگەیاند،  ئەمڕۆ نرخی دۆلار دابەزی و 100 دۆلار بە 152 هەزار و 550 دینار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بڕیارە ئەمڕۆ بانكی ناوەندی عێراق بڕی 127 ملیۆن بخاتە بازاڕەوە، لە یەكەم ڕۆژی دوای پشووەكانی سەری ساڵ.

چاوەڕێ‌ دەكرێت بەو هۆیەوە نرخی دۆلار دابەزینی زیاتر تۆمار بكات، چونكە ئەمە بەرزترین ئاستی بڕی خستنەبازاڕی دۆلارە لەلایەن بانكی ناوەندییەوە، دوای ئەوەی لەماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا خستنەبازاڕی دۆلاری بۆ نزیكەی 60 ملیۆن دۆلار كەمكردەوە و بەو هۆیەوە نرخی 100 دۆلار بۆ 160 هەزار دینار بەرزبووەوە.

 

سعودیە میوانداری گەورە هونەرمەندانی عەرەب دەكات
پێت سعودیە میوانداری گەورە هونەرمەندانی عەرەب دەكات
لەڕووداوێكی هاتووچۆدا شەش كەس گیانیان لەدەستدا
دوات لەڕووداوێكی هاتووچۆدا شەش كەس گیانیان لەدەستدا
پەیوەنیدر