نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ بۆ مانگی 6 دیاریكرا



کارەبای سلێمانی نرخی كاره‌بای موه‌لیدەی‌ بۆ مانگی حوزەیران ڕاگەیاند، کە نرخی ئەمپێڕێک لەنێوان 11.500 بۆ 12.500 دینار‌ دەبێت.

ئەمڕۆ سێشەممە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی کارەبای سلێمانی ڕایگەیاند، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موەلیدە ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سوته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 41 دینارە،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای موه‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ناو شاری سلێمانی له‌نێوان 11.500 بۆ 12.500 دینار‌ە.

ئاماژەی بەوەکرد، بەو پێیەى موەلیدەکان لە نێوان 280 بۆ 305 کاتژمێر کاریان کردووە، به‌هۆی جیاوازی كارکردنیان نرخی ئه‌مپێرێك له‌ گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه‌ جیاواز ده‌بێت.

ڕاشیگەیان، خشته‌ی كارپێكردنی موه‌لیده‌ بۆ مانگى تەمموز 24  كاتژمێری دەبێت واتە هەركاتێك كارەبای نیشتیمانی كوژایەوە پێویسته‌ موه‌لیده‌كان كارەبا بدەن به‌ هاووڵاتییان.

ئەوەشی خستەڕوو، لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان، له‌كۆنووسه‌كه‌دا جه‌ختیان له‌وه‌ كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ له‌كاتی كوژاندنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتیمانی نابێت كارپێكردنی موه‌لیده‌ و پێدانی كاره‌با به‌ هاووڵاتییان له‌ 10 خوله‌ك زیاتر بخایه‌نێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خاوه‌ن موه‌لیده‌كه‌ سزاده‌درێت.

مەترسی شەڕ و زریان، نرخی نەوتیان بەرزکردەوە
پێشت مەترسی شەڕ و زریان، نرخی نەوتیان بەرزکردەوە
دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمار کرا
دواتر دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمار کرا
ەیوەندیدار