دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوون تۆمار کرا



تەندروستی هەرێم تۆماركردنی دوو حاڵەتی تای خوێنبەربوونی لە هەولێر ڕاگەیاند، بەمەش ژمارەی تووشبووان بۆ حەوت حاڵەت بەرزبووەوە.

ئەمڕۆ سێشممە، د. سەركار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، دوو حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە هەولێر تۆماركران، هەردووكیان پیشەیان گۆشتفرۆشییە و یەكێكیان تەمەنی ٣٢ ساڵە و ئەوی دیكەیان تەمەنی 28 ساڵە، ئێستا هەردوو تووشبووەکە لە ژێر چاودێری پزیشکدان.

ئەمەش لەکاتێکدایە، پێشتر وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم تۆماركردنی پێنج حاڵەتی تای خوێنبەربوونی لە هەرێمی كوردستان ڕاگەیاندبوو، كە دوو حاڵەتیان لە سنوری پارێزگای دهۆك و سێ‌ حاڵەتیشیان لە سنووری پاریزگای سلێمانی تۆماركراوە.

نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ بۆ مانگی 6 دیاریكرا
پێت نرخی كاره‌بای موه‌لیده‌ بۆ مانگی 6 دیاریكرا
تورکیا؛ میوانێکە ناڕواتەوە
دوات تورکیا؛ میوانێکە ناڕواتەوە
پەیوەنیدر