رۆژی چوارشەممە ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کۆدەبێتەوە و گفتوگۆ لەسەر پرسی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆران و مووچەی مانگی پێنج و شەشی پێشمەرگەو ئاسایش دەکات
لە کۆبوونەوەکەدا خستنەڕووی بابەتی هاوتاكردنی مووچەی خانەنشینان لە هەرێمی كوردستان لەگەڵ هاوتاكانیان لە حكومەتی فیدراڵ بەگوێرەی یاسای خانەنشینی یەكگرتوو .
هەروەها كۆبوونەوەی هاوبەشی هەردوو حكومەتی فیدراڵ و حكمەتی هەرێم سەبارەت بە دەروازە سنورییەكان گفتوگۆی لەسەر دەکرێت.
لە کۆبوونەوەکەشدا بەدواداچوون بۆ بابەتی مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆران و مووچەی مانگی پێنج و شەشی پێمەرگەو ئاسایش دەکرێت.