بەڕێوەبەری گشتی گومرکی هەرێمی کوردستان سەبارەت بە دانانی خاڵی سنووری حکومەتی فیدراڵی عێراق لە هەرێمی کوردستان رایگەیاند،دانانی ئەو خاڵانەی پشکنین لە نزیک گومرگەکانی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە جۆرێکە لە بیانووی سیاسی، ئەگەرنا گومرگەکانی کوردستان زۆر شەفافن و بە سیستمی (ئەتمەتە) کاردەکەن.
ساماڵ عەبدولڕەحمان، بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە،”هەر ڕێگرییەک دروست ببێ لەسەر بازرگانی کاریگەری دەبێت لەسەر عێراقیش هەرێمی کوردستان و نرخی کاڵا و هاووڵاتیان، جگە لەوەی کاریگەری دەبێت لەسەر دۆخی بازرگانی نەک بە تەنها لە هەرێم بەڵکو لە سەرانسەری عێراق، وە سیاسەتی ئابوری بەمجۆرە سەرکەوتوو نابێت ئەگەر ئەوان بەمجۆرە مامەڵە بکەن، چونکە ئەوە چارەسەر نییە ئەگەر ئەوان بیانەوێ بەمجۆرە مامەڵە بکەن و ڕزگار دەبن لەو پاشاگەردانی و ژمارە زۆرەی بازگە و خاڵی پشکنینەکان،
دەشڵێت:”هەرێمی کوردستان چوار دەروازەی گومرگی و حەوت دەروازەی گومرگی گرنگی هەیە لە ناوچەکە، بەڕاستی دانانی ئەو خاڵی پشکنینانەی عێراق لە نزیک خاڵە فەرمیە گومرگییەکانی هەرێم ڕەوتی بازرگانی تێکدەدات، ئەو بەرنامەش تێکدەدات کە عێراق چیتر پشت بە کەرتی نەوت نەبەستێ، حکومەتی هەرێم وەک باوەڕبوونی بە چارەسەرکردنی گرفتەکان بە زمانی گفتوگۆ بۆیە بڕیاری پێکهێنانی لیژنەیەکی باڵای داوە لەسەر ئاستی باڵا بۆ ئەوەی سەردانی بەغداد بکات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم پێشهاتە نوێییە، چونکە لە دانانی ئەو خاڵانەی پشکنین نە بە ئێمە وتراوە پێشتر نەئاگادار کراوینەتەوە”.
دەشڵێت:”ئێستا لە جیهاندا لە بواری بازرگانیش کار بە مەبدەئی کات دەکرێت، ئەوان بیانەوێ بەدانانی دوو خاڵی پشکنین ببنە جێگرەوەی چوار خاڵی فەرمی گومرگی و حەوت دەروازەی بازرگانی و دوو فڕۆکەخانە ئەمە وادەکات قەرەباڵعی زۆر دروست بێت دەبێت بازرگانان بۆ هێنانی کەلوپەلەکانیان ماوەیەکی زۆر چاوەڕێ بکەن و بێزارییان بکەن ئەوکاتەش بەهیچ قەرەبوو ناکرێتەوە دەیخاتەوە سەر بارەکە”.
بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەشکردووە، حکومەتی عێراقی هیچ تێبینی یا گلەیی لەسەر داهاتی گومرگەکان و ڕادەستکردنی ئەو بڕەی بەپێیی ڕێککەوتن نیە، بەتایبەت لەم چەند مانگەی دوایی لە ٥٠%ی وەک ئەوەی داوایان کردووە لەداهاتی گومرگ و باج دەچێتەوە بۆ حکومەتی عێراقی حکومەتی هەرێم پابەندە بەڕێککەوتنەکان، خۆشیان هاتوون وردبینیان لە هەموو شتەکان کردووە و گلەییان نەبووە.
داهاتی گشتی گومرگەکان هەرێم مانگانە بەگشتی لە ١٢٠-١٤٠ ملیار دینارە مانگانە.
“من لێرەوە موخاتەبەی حکومەتی عێراقی دەکەم، بەڕاستی سیاسەتی ئابوری وڵات بەبێ هەرێمی کوردستان سەرکەوتوو نابێت، هەوڵدان بۆ وشککردنی سەرچاوەکانی داهات چەندە زیان لە هەرێم دەدات دوو ئەوەندە زیان لە شارەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق دەدات، بەداخەوە عێراق زۆر بڕیار دەردەکات ئێمە بەشدار پێناکات بۆیە جێبەجێناکرێت، خۆ ئەگەر جێبەجێش بکرێت ئەوا زوو هەڵدەوەشێتەوە” ساماڵ عەبدولڕەحمان وادەڵێت.
راشیگەیاندووە:”دانانی ئەو خاڵانەی پشکنین لەنزیک گومرگەکانی هەرێم لەلایەن حکومەتی عێراقەوە جۆرێکە لەبیانووی سیاسی، ئەگەرنا گومرگەکانی کوردستان زۆر شەفافن و بەسیستمی(ئەتمەتە)کاردەکەین،ئەو تاقیگەیانەی لە گومرتگەکاندا هەن لە شوێنی تر نین، هەر حکومەتی عێراق کەخۆیان هاتوون بۆ خاڵە گومرگییەکانی هەرێم بۆ بەدواداچوون سەرییان سوڕماوە لەو ڕێوشوێنانەی لە گومرگەکان پیادە دەکرێن، باشترین بەڵگەش ئەوەیە داهاتی چوار خاڵە گومرگیەی هەرێمی کوردستان زۆر زیاترە لەداهاتی ٢٦ خاڵی گومرگی بەشێکانی تری عێراق، بۆیە ناتوانم بڕوا بەوە بکەم کە ئەمە بیانوو نیە بە هەرێمی دەگرن تەنها بۆ سەپاندنی دەسەڵاتی زیاتری خۆیانە بەسەر هەرێمدا بۆئەوەیە وای پیشان بدەن کە هەرێمی کوردستان پاشاگەردانیە، هەر ئەو خاڵە پشکنینانەی دەیانەوێت لەنزیک خاڵە گومرگییەکانی هەرێم داینێن بیبەن لە نزیک(ئوم قەسر) داینێن، شەش ئەوەندە داهات زیاد دەکات”.
سەبارەت بەو پرسیارەی کە هەندێکجار دەوترێت وەزیری دارایی یا وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاندووە کە هەرێمی کوردستان هیچ داهاتێکی ڕادەستی بەغداد نەکردووە پاش چیککردنی حسابەکەیان؟ بەڕێوەبەری گشتی گومرگی هەرێم وتیشی:” بەهیچ جۆرێک وانیە ئەوە هەندێک کەسە کە دێتە سەر تەلەفزیۆن ئەو قسە زبرانە دەکەن، هیچ ڕاگەیەنراوێکی فەری حکومەتی عێراقی نیە وابڵێ، ئێمە وەک هەرێمی کوردستان مانگانە بەپێی ڕێککەوتنێکی پێشوەختە لە مانگی یەکەوە نیوەی داهاتی گومرگ و باج دەدەینە بەغدا