بارستە هەوایەكی فێنك هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە



پلەکانی گەرمی چەند پلەیەک دادەبەزن و شارەزایەكی كەشناسی دەڵێت: بەهۆی بارستە هەوایەكی دەریای ناوەڕاستەوە تا كۆتایی ئەم هەفتەیە كەشی هەرێم فێنك دەبێت.

ئاراس جەبار، شارەزای كەشناسی بۆ (خەڵك) ڕایگەیاند، سبەی سێ شەممە 2/7/2024 ئاسمانی ھەرێم ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت و لە ئەنجامی کاریگەری بارستە ھەوایەک لەتورکیاوە بۆ سەر ناوچەکانمان پلەکانی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ لە سەرجەم ناوچەکان بەرێژەی 3 تا 4 پلە نزمدەبێتەوە.

ڕاشیگەیاند، خێرایی با کاتەکانی پاش نیوەڕۆ چالاک ئەبێت 10-35کم/ک و پلەی گەرما لە هەولێر و هەڵەبجە و ڕاپەڕین 39 پلە، سلێمانی و زاخۆ 37 پلە، سۆران 36 پلە و دهۆك 38 پلە و گەرمیان 41 پلە دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد، تا ڕۆژی پێنج شەممە 4/7/2024 کاریگەری ئەو بارستە ھەوایە لەسەر کەشی ناوچەکانمان ئەمێنێتەوە.

“داهاتی چوار خاڵە گومرگیەی هەرێمی کوردستان زۆر زیاترە لە داهاتی ٢٦ خاڵە سنوورییەکەی عێراق”
پێشت “داهاتی چوار خاڵە گومرگیەی هەرێمی کوردستان زۆر زیاترە لە داهاتی ٢٦ خاڵە سنوورییەکەی عێراق”
“ڕێگە نادەین پرسى دارایى ببێتە هۆکار بۆ لەبارچوونى خەونى لاوەکانمان”
دواتر “ڕێگە نادەین پرسى دارایى ببێتە هۆکار بۆ لەبارچوونى خەونى لاوەکانمان”
ەیوەندیدار