ڕێنمایی بەوانە درا کە لە “هەژماری من” مووچە وەردەگرن



حکومەتی هەرێم ڕێنمایی دایە ئەو مووچەخۆرانەی لەڕێگەی هەژماری من- مووچە وەردەگرن و دەڵێت”ئەو بڕەی داخڵت کردووە زیاتر نەبێت لەو بڕەی لە هەژمارەکەتدایە”.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەو مووچە خۆرانەی کە لە هەژماری من مووچە وەردەگرن ئەم مانگە کە مووچە هات دەبێت چەند ڕێنماییەک جێبەجێبکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، دەبێت لەکاتی پێشکەشکردنی پارەکەت لەلایەن ئامێرەکەوە بە زوویی وەریبگریت دەنا ئامێرەکە پارەکە دەباتەوە بۆ ناو خەزێنەکەی.

ڕێنماییەکان بریتین لە :

  1. لەکاتی ڕاکێشانی مووچەکەت لە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە دەبێت کارتەکە بە دروستی بخەیتە نێو ئامێرەکە، وە بیرت نەچێت دەبێت چیپەکە ڕووە و سەرەوەبێت.
  2. لەکاتی تۆمارکردنی ژمارە نهێنییەکە وریابە و تەنها خۆت دوگمەکانی بەردەمت ببینە و ڕێگە مەدە کەس سەیرت بکات.
  3. ئەگەر ویستت پارە لە ئامێرەکە ڕاکێشیت، دڵنیابەرەوە ئەو برە پارەیەی کە دەتەوێت ڕایبکێشیت زیاتر نەبێت لەو بڕەی لەناو هەژمارەکەتدایە.
  4. هەرکات ئامێرەکە پارەکانی پێشکەشکرد، هەوڵبدە بە زویی وەریبگریت، چونکە ئەگەر بە زویی وەرینەگریت ئەوا ئامێرەکە پارەکان دەگێڕێتەوە بۆناو خەزێنەکەی.
  5. لەکاتی تەواوبوونی مامەڵەکەت بیرت نەچێت کارتە بانکییەکە لەناو ئامێرەکە دەربهێنیت.

  

 

 

هەلی دامەزراندن بۆ مامۆستایان ڕاگەیەندرا
پێت هەلی دامەزراندن بۆ مامۆستایان ڕاگەیەندرا
پارەی كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
دوات پارەی كارەبای مۆلیدە دیاریكرا
پەیوەندیدار