نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ڤیەننای پایتەختی نەمسا و بڕیارە لەگەڵ سەرۆک و وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.
دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو شەممە، نێچیرڤان بارزانی گەیشتە نەمسا و لە فڕۆکەخانەی ڤیەننا بۆ پێشوازی لە نێچیرڤان بارزانی ئاڵای هەرێمی کوردستان هەڵکراوە.
ئەمە لەكاتێكدایە، كە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، ئه‌مڕۆ دوو شه‌ممه، 1ی تەممووزی 2024 نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به سه‌ردانێكی فه‌رمی ده‌گاته ڤیه‌ننای پایته‌ختی نه‌مسا.
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، نێچیرڤان بارزانی سبه‌ی سێ شه‌ممه له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی نه‌مسا كۆده‌بێته‌وه.
لەبارەی ناوەرۆکی کۆبوونەوەکانیش ئاماژە بەوە کراوە، هەردوولا “ده‌رفه‌ت و بواره‌كانی بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌كانی نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان و فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌ش، تاوتوێ ده‌كەن.”