هەرێم زیاتر لە 70 ملیار دیناری داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا کرد



وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، بەشی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێم خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی فیدراڵ کە بڕەکەی زیاتر لە 70 ملیار دینارە.

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، ڕۆژی یەکشەممە بڕی 70 ملیار و 131 ملیۆن و 250 هەزار دینار وەک پشکی گەنجینەی فیدراڵی لە داهاتی نانەوتی هەرێمی کوردستان بۆ مانگی ئازاری ساڵی ٢٠٢٤ ڕادەستی بەغدا کرا.

ڕوونیشیکردەوە پارەکە لەلایەن بەڕێوبەرایەتی گشتی ژمێرکاری وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵی لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.

شارەوانی سلێمانی: ڕێپێدانی کاتیی بۆ 13 هەزار پارچە زەوی هێزە ئەمنییەکان کرا
پێت شارەوانی سلێمانی: ڕێپێدانی کاتیی بۆ 13 هەزار پارچە زەوی هێزە ئەمنییەکان کرا
بریکارەکان بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراک ئاگاداردەکرێنەوە
دوات بریکارەکان بۆ دابەشكردنی بەشەخۆراک ئاگاداردەکرێنەوە
پەیوەندیدار