بانکی ناوەندی عێراق زیاتر لە 270 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە و نرخەکەشی کەمێک بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، بانکی ناوەندی عێراق ڕایگەیاند، 270 ملیۆن و 86 هەزار و 148 دۆلاری خستە بازاڕەوە کە 257 ملیۆن و 921 هەزار و 148ی حەواڵە و 12 ملیۆن و 165 هەزار دۆلاریشی بە نەخت بووە.
ئەمڕۆش نرخی دۆلار کەمێک بەرزبووەوە و 100 دۆلار لە بۆرسەکانی هەرێمی کوردستان بەم شێوەیە مامەڵەی پیوەدەکرێت:
بۆرسەی هەولێر 147 هەزار و 700 دینار
بۆرسەی سلێمانی 147 هەزار و 750 دینار
بۆرسەی بەغدا 147 هەزار و 600 دینار
بۆرسەی بەسڕە 147 هەزار و 650 دینار