گفتوگۆی هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتی دەروازە سنوورییەکان دەستپێدەکات



شاندی هەرێمی کوردستان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی عێراق لەسەر کێشەکانی گومرگ و دەروازە سنوورییەکان کۆدەبنەوە.

بڕیارە ئەمڕۆ شاندی هەرێمی کوردستان لەسەر کێشە و گرفتەکانی پەیوەست بە گومرگ و دەروازە سنوورییەکان لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەغدا کۆبێتەوە.

شاندی هەرێمی کوردستان پێکهاتووە لە ڕێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆ و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و بەڕێوەبەری گشتی گومرگ و دوێنێ شەو گەیشتنە بەغدا.

پرسی گومرگ و داهاتی دەروازە سنوورییەکان بەشێکن لەو گرفتانەی کە تا ئێستا بە چارەسەرنەکراوی لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراقدا ماونەتەوە.

کارتی نیشتمانیی دەگۆڕدرێت
پێت کارتی نیشتمانیی دەگۆڕدرێت
دانیشتووانی چوار گوندی خۆشناوەتی داوای قیرتاوکردنی ڕێگەی گوندەکانیان دەکەن
دوات دانیشتووانی چوار گوندی خۆشناوەتی داوای قیرتاوکردنی ڕێگەی گوندەکانیان دەکەن
پەیوەنیدر