دانیشتووانی چوار گوندی خۆشناوەتی داوای قیرتاوکردنی ڕێگەی گوندەکانیان دەکەن



دانیشتووانی چوار گوندی خۆشناوەتی داوای قیرتاوکردنی ڕێگەی گوندەکانیان دەکەن کە درێژییەکەی تەنیا پێنج کیلۆمەترە.

لە نامەیەکی کراوە بۆ سەرۆکی وەزیران و وەزیری ئاوەدانکردنەوە، دانیشتووانی چوار گوندی خۆشناوەتی داوا لە سەرۆکی حکومەت و وەزیری ئاوەدانکردنەوە دەکەن ڕێگەی نێوان هەرتەل تاوەکو زێوەیان بۆ قیرتاو بکەن کە درێژییەکەی ێنج هەزار و 100 مەترە.

ئەوەشیانخستووەتەڕوو کە دەرخستە بۆ پرۆژەکەیان کراوە و ئاڕاستەی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە کراوە، بەڵام داوای جێبەجێکردنی دەکەن.

ئاماژەشیانداوە بەوەی خەریکە گوندەکانیان بە هۆی خراپی ڕێگەکەوە بەرەو چۆڵبوون دەچن کە لە بەهار و هاوینیش گەشتیارێکی زۆر ڕوویان تێدەکات.

گفتوگۆی هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتی دەروازە سنوورییەکان دەستپێدەکات
پێت گفتوگۆی هەرێم و بەغدا لەسەر داهاتی دەروازە سنوورییەکان دەستپێدەکات
هەڵبژاردنی فەڕەنسا كەوتە خوولی دووەم و ماكرۆن كەوتۆتە خۆی
دوات هەڵبژاردنی فەڕەنسا كەوتە خوولی دووەم و ماكرۆن كەوتۆتە خۆی
پەیوەندیدار