وەزیری پلاندانان: كێشەی مووچە چارەسەردەبێت



وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان چارەسەردەبێت و دەشڵێت: “ئەگەر یاسای بودجە جێبەجێ بكرێت هەرێمی كوردستان سوودمەند دەبێت و كێشەی مووچە نامێنێت”.

د. دارا ڕەشید، وەزیری پلاندانانی حكومەتی هەرێم لە دیدارێكی تەلەفزیۆنیدا ڕایگەیاند، ئەگەر یاسای بودجە وەك خۆی جێبەجێ بكرێت و بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكانی هەرێم بنێردرێت، كێشەی مووچە نامێنێت و هەرێمی كوردستان سوودمەند دەبێت.

سەبارەت بە مووچەی هێزە ئەمنییەكان، وتی، “تائێستا ئەو كێشەیە چارەسەرنەبووە و ڕێككەوتن كراوە هەردوو دیوانی چاودێریی عێراق و هەرێم وردبینی لە هێزە ئەمنییەكان بكەن و كێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەكان چارەسەردەبێت و هیوادارین لەگەڵ مووچەی فەرمانبەران، مووچەی هێزە ئەمنییەكان بنێردرێت”.

ڕاشیگەیاند، ئەو شاندەی دەچێتە بەغدا لەسەر بابەتی دەروازە سنوورییەكانە و دەبێت پێناسی گومرگی لە نێوان حكومەتی هەرێم و حكومەتی عێراق ڕێكبخرێت.

 

هەڵبژاردنی فەڕەنسا كەوتە خوولی دووەم و ماكرۆن كەوتۆتە خۆی
پێت هەڵبژاردنی فەڕەنسا كەوتە خوولی دووەم و ماكرۆن كەوتۆتە خۆی
كەشێكی فێنك هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
دوات كەشێكی فێنك هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە
پەیوەنیدر