وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە وێستگەیەکی کارەبا لە چەمچەماڵ کرایەوە کە زیاتر لە 33 ملیار دیناری تێچووە.
لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند، لەلایەن قوباد تاڵەنی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەندازیار کەمال محمد ساڵح وەزیری کارەبا و ئەندازیار ئەنوەر حمە سعید بەڕێوەبەری گشتی کارەبای سلێمانی وێستگەی مۆبایلی ١٣٢/١١ کەی ڤی لە چەمچەمال کرایەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، پرۆژەکە بەبڕی زیاتر لە ٣٣ ملیار دینارلەگەڵ چەند پرۆژەیەکی دیکەی ستراتیژی کارەبا لە سنوری قەزای چەمچەماڵ جێبەجێ کراوە.