مەسرور بارزانی دەچێتە هەڵەبجە و قوباد تاڵەبانیش بۆ چەمچەماڵ



بەمەبەستی کردنەوەی و دانانی بەردی بناغەی چەند پرۆژەیەک سەرۆکی حکومەت سەردانی هەڵەبجە دەکات و جێگرەکەشی دەچێتە چەمچەماڵ.

ئەمڕۆ یەکشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان، سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەكات و بەردی بناغەی سایلۆی هەڵەبجە بە تێچووی ٢٦ ملیار دینار دادەنێت.

لە لایەکی دیکەشەوە ڕەمک ڕەمەزان، قائیمقامی قەزای چەمچەماڵ بە میدیای یەکێتی ڕاگەیاند، ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت سەردانی پڕۆژەی ئاوی گۆپتەپە – چەمچەماڵ، مۆنۆمێنت و مۆزەخانەی شەهیدان دەکات و لەگەڵ یەکە ئیدارییەکانی سنوورەکە کۆدەبێتەوە.

ڕوونیشیکردەوە کە قوباد تاڵەبانی وێستگەیەکی کارەبا لە سنووری چەمچەماڵ دەکاتەوە و سەردانی نووسینگەی پاسپۆڕتی چەمچەماڵیش دەکات کە ئەمڕۆ سیستمی ئەلیکتۆرنی دەکەوێتە کار.

قوباد تاڵەبانی: ساڵانێکی زۆرە دانیشتووانی چەمچەماڵ بەدەست کێشەی ئاوەوە دەناڵێنن
پێشت قوباد تاڵەبانی: ساڵانێکی زۆرە دانیشتووانی چەمچەماڵ بەدەست کێشەی ئاوەوە دەناڵێنن
ئەردۆغان گۆڕانکاریی لە حکومەتەکەیدا دەکات
دواتر ئەردۆغان گۆڕانکاریی لە حکومەتەکەیدا دەکات
ەیوەندیدار