ئەردۆغان گۆڕانکاریی لە حکومەتەکەیدا دەکات



بە هۆی ئەو شکستەی لە هەڵبژاردنی شارەوانییەکاندا بەسەر حزبەکەیدا هات، چاوەڕوان دەکرێت ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، گۆڕانکاری لە کابینەی حکومەتەکەیدا بکات.

ئەمڕۆ یەکشەممە ڕۆژنامەی شەرقولئەوست بڵاویکردەوە، چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ژمارەیەک لە وەزیرانی حکومەتەکەی بگۆڕیت و هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ ئەنجامە خراپەکەی هەڵبژاردنی شارەوانییەکان کە ڕۆژی 31ی ئازاری ڕابردوو بەڕێوەچوو.

لە هەڵبژاردنەکەدا پارتی داد و گەشەپێدان بە سەرۆکایەتی ئەردۆغان، بەشێکی زۆری شارەوانییەکانی تورکیای لەدەستدا.

لەو چوارچێوەیەشدا ئیسماعیل سایماز، ڕؤژنامەنووسی کەناڵی “هاڵک تی ڤی” ئۆپۆزسیۆن بڵاویکردەوە کە فەخرەدین کۆجا، وەزیری تەندروستی داوای دەستلەکارکێشانەوەی پێشکەشی ئەردۆغان کردووە، ئەویش دوای ئەوەی بە هۆی مردنی برای پەرلەمانتارێکی پارتی داد و گەشەپێدان لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکاندا، ڕووبەڕووی ڕەخنە بووەوە.

چەند سەرچاوەیەکی دیکەی میدیای تورکیاش بڵاویانکردەوە کە کۆجا نووسینگەکەی لە وەزارەتی تەندروستی چۆڵ کردووە و چاوەڕوان دەکرێت بەم نزیکانە جێگرەوەکەی ڕابگەیەندرێت.

ئەوەشیانخستووەتەڕوو کە گۆڕانکارییە چاوەڕوانکراوەکەی حکومەتەکەی ئردۆغان، وەزیرانی دەرەوە و ناوخۆ و داد ناگرێتەوە.

مەسرور بارزانی دەچێتە هەڵەبجە و قوباد تاڵەبانیش بۆ چەمچەماڵ
پێشت مەسرور بارزانی دەچێتە هەڵەبجە و قوباد تاڵەبانیش بۆ چەمچەماڵ
دادگای فیدراڵی بۆ یەکلاکردنەوەی سێ دۆسیەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
دواتر دادگای فیدراڵی بۆ یەکلاکردنەوەی سێ دۆسیەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە
ەیوەندیدار