دادگای فیدراڵی بۆ یەکلاکردنەوەی سێ دۆسیەی تایبەت بە هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە



دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بۆ یەکلاکردنەوەی سێ دۆسیە کۆدەبێتەوە کە پەیوەندییان بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

بە پێی خشتەی دانیشتنەکانی دادگای باڵای فیدراڵی، ئەمڕۆ یەکشەممە، سکاڵایەکی ئیڤان فایەق، وەزیری‌ کۆچ و کۆچبەرانی عێراق تاوتوێ دەکرێت کە لەسەر هەریەک لە سەرۆکی هەرێمی کوردستان، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزیری‌ ناوخۆی هەرێم تۆماری کردووە و تێیدا داوای جێبەجێکردنی بڕیاری گەڕانەوەی ئاوارەکان دەکات.

لە سکاڵای دووەم داوای هەڵوەشاندنەوەی ئەو بڕگانە دەکرێت کە لە یاسای باری کەسێتی تایبەت بە هاوسەرگری هەموارکراونەتەوە.

سکاڵای سێیەمیش پەیوەستە بە داواکارییەکی وەهاب باقی (هەڵەبجەیی)، بەڕێوەبەری دەزگای دژە تیرۆر (سلێمانی) کە تێیدا داوای بە نادەستووری دانانی ئەو سزایەی کردووە کە بە پێی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بەسەریدا سەپێنراوە.

دوای کوژرانی ئەفسەرێکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، دادگای هەولێر بە تۆمەتی تێوەگلان لە ڕووداوەکەدا، سزای لەسێدارەدانی بۆ وەهاب هەڵەبجەیی و پێنج کەسی دیکەی دەزگاکە دەرکرد.

ئەردۆغان گۆڕانکاریی لە حکومەتەکەیدا دەکات
پێت ئەردۆغان گۆڕانکاریی لە حکومەتەکەیدا دەکات
حاکم قادر: بەم شێوەیە هەرگیز چاوەڕێی چارەسەری کێشەکان مەبن
دوات حاکم قادر: بەم شێوەیە هەرگیز چاوەڕێی چارەسەری کێشەکان مەبن
پەیوەنیدر