ئۆكراین 45 فڕۆكەی تێكشكاند



 

سەرۆكی ئۆكراین، ڤۆڵۆدیمیر زێلێنسكی وێڕای ئاماژەدان بەوەی سوپای رووسیا لە یەكەم رۆژی ساڵی ٢٠٢٣دا بە فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشی بۆ سەر ئۆكراینی ئەنجامداوە، ئاشكرایكرد، ٤٥ فڕۆكەی بێفڕۆكەوانیان لەناوبردووە.

زێلێنسكی لە پەیامێكی ڤیدیۆییدا ئاشكرایكردووە، هێزەكانی رووسیا لە یەكەم رۆژی ساڵی ٢٠٢٣دا هێرشیان بۆ سەر ئۆكراین ئەنجامداوە.

زێلێنسكی وێڕای ئاماژەدان بەوەی كە هێزەكانی رووسیا فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی ئێرانییان بۆ ناوچە جۆراوجۆرەكانی ئۆكراین رەوانە كردووە، جەختی كردووەتەوە كە ٤٥ فڕۆكەی بێفڕۆكەوان لەلایەن سیستمی بەرگریی ئاسمانی ئۆكراینەوە تێكشكێندراون.

سەرۆكی ئۆكراین هەروەها ئاماژەی بەوەداوە بەردەوام دەبن لە خەبات بۆ سەربەخۆیی وڵاتەكەیان و رایگەیاندووە:”ناتوانن تەنانەت یەك ساڵ لە ئۆكراین بدزن، ناتوانن سەربەخۆیی لە ئێمە بسەننەوە، هیچ بەوانە نادەین”.

لە گرتووخانەیەكی مەكسیك 14 كەس كوژران
پێشت لە گرتووخانەیەكی مەكسیك 14 كەس كوژران
لە پاكستان ٣٧ كەس برینداربوون
دواتر لە پاكستان ٣٧ كەس برینداربوون
ەیوەندیدار