سەرۆکی لیژنەی باڵای بە بازاڕکردنی گەنمی جوتیاران داوا لە جوتیارانی قەزای قوشتەپە سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی شایستەیی دارایی خۆیان.
هێمن قادر، سەرۆکی ليژنەی باڵای به بازاڕكردني گەنمی جوتياران، لە راگەیەندراوێکدا جوتيارەکان ئاگاداردەکاتەوە، کە سبەینێ یەکشەممە ٣٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٤، دەست بە دابەشکردنی چەکی جوتیاران دەکات، لە زنجیرە (١) تاوەکو زنجیرە(٧٠) کەوا لە رۆژی ٦-٧-٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٤ گەنمەکانیان رادەستکردووەتەوە پێویستە جوتیارانی قەزای قوشتەپە سەردانی سایلۆی هەولێر بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی شایستەیی دارایییەکانیان.