بۆ یەکەمجار بەنزینی ئۆکتان 98 بەرهەم دەهێنرێت



وەزارەتی نەوتی عێراق ئاشكرای دەكات، كە بۆ یەکەمینجار بەنزینی ئۆکتان 98% بەرهەمهێنرا، کە تێکڕای ڕۆژانەی سێ ملیۆن و 500 هەزار لیترە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ئاماژەی بەوەكردووە، دوای تەواوکردنی یەکەی باشترکردنی بەنزین لە پاڵاوگەی بێجی لە پارێزگای سەڵاحەدین، بۆ یەکەمینجار لە عێراقدا بەنزینی ئۆکتان 98% بەرهەمهێنرا، کە تێکڕای ڕۆژانەی سێ ملیۆن و 500 هەزار لیترە.

ڕاشیگەیاندووە، بە هەوڵ و دڵسۆزانی کۆمپانیای نەوتی باکوور، کوالێتی بەنزینی ئۆکتان 92یان بۆ بەنزینی سوپەری ئۆکتانی 98% بەرز کردووەتەوە.

مانگی شوبات، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پرۆژەی پاڵاوگەکانی باکووری بە توانای 150 هەزار بەرمیل نەوتی ڕۆژانە کردەوە.

لە عێراق سێ جۆری بەنزین بە سێ نرخی جیاواز دەفرۆشرێت؛ نرخی بەنزینی نۆماڵ 450 دینار، موحەسەن 850 دینار و سوپەریش 1250 دینارە.

 

زانیاری له‌ باره‌ی هاوتاكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێم لەگەڵ به‌غدا
پێت زانیاری له‌ باره‌ی هاوتاكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی هه‌رێم لەگەڵ به‌غدا
سەرۆکی پارتی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد
دوات سەرۆکی پارتی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد
پەیوەنیدر