لەمیانی ئاهەنگەكانی سەری ساڵدا لە شاری كاراچی پاكستان ٣٧ كەس برینداربوون.
بەپێی ئەو هەواڵانەی لە میدیاكانی وڵاتەكەدا بڵاوكراونەتەوە، لەمیانی ئاهەنگەكانی سەری ساڵدا لە ناوچە جۆراوجۆرەكانی شاری كاراچی، نمایشی یارییە ئاگرینەكان بەڕێوەچووە و دەستڕێژی گوللـە بە ئاسماندا كراوە.
لە ئەنجامی دەستڕێژەكاندا، ٣٤ كەس گوللەیان بەركەوتووە و سێ كەسیش بەهۆی یارییە ئاگرینەكانەوە بریندار بوون.
كاربەدەستان ئاماژەیان بەوەكردووە، لە كۆی ٣٧ بریندار چوار كەسیان ژنن و دوو كەسیان منداڵی ساوان، بریندارەكان مەترسی لەسەر ژیانیان نییە.
پۆلیس لێكۆڵینەوەی لە رووداوەكە دەستپێكردووە و ٣٤ كەسی دەستگیركردووە.