دوای دیبەیتەکە داوای کشانەوەی بایدن دەکرێت



بەشێک لە ڕۆژنامەنووسان و شارەزایانی بواری سیاسی لە ئەمریکا دوای دیبەیتەکەی بایدن لەگەڵ ترەمپ داوای کشانەوەی بایدن دەکەن لە کاندیدبوونی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەمریکا.

بەپێی هەواڵێکی سکای نیوز، سەرۆکی ئێستای ئەمریکا جۆ بایدن لە میانی بەشداریکردنی لە یەکەم دیبەیتی ئەمساڵ بۆ هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەو وڵاتە، بەرامبەر دۆناڵد ترامپ کاندیدی کێبڕکێکار زۆر لاواز دەرکەوتووە و ئەمەش شرۆڤەکارانی سیاسی هانداوە بۆ ئەوەی داوای کشانەوەی جۆ بایدن، لە هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی ئەمریکا بکەن.

دەستەی سەرنووسەری نیویۆرک تایمز لە وتارێکدا، ڕۆژی هەینی، بڵاویکردەوە نووسیویەتی، “گەورەترین خزمەت کە بایدن دەتوانێت ئێستا ئەنجامی بدات، ئەوەیە کە ڕابگەیەنێت بەردەوام نابێت لە کانددیدبوونی بۆ هەڵبژاردن.”

ڕوونیشیکردەوە، سەرۆک بایدن شەوی پێنجشەممە وەک سێبەری فەرمانبەرێکی گەورەی گشتی دەرکەوت کە هەوڵی دەدا بۆ ئەوەی ڕوونی بکاتەوە لە خولی دووەمدا چی بەدەست دەهێنێت، هاوکات بۆ تەنز و هێرشەکانی ترامپ هێزێکی ئەوتۆی نەبوو کە ڕووبەڕووی ببێتەوە، و ئەم کەسە هەمان ئەو کەسە نییە کە چوار مانگ لەمەوبەر بینراوە”.

ئەوەشی نووسیوە، لە میانی گەشتێکی هەڵبژاردندا لە ویلایەتی کارۆلینای باکوور، ڕۆژی هەینی، بایدن چالاکتر و یەکگرتووتر دەرکەوت، هەروەها دانی بە ئاستی لاوازی خۆیدا نا لە دیبەیتەکەدا، کە ڕەخنەی زۆری لێگیرا و وتی: من وەک جاران بە ئاسانی قسە ناکەم و وەک جاران بە باشی مشتومڕ ناکەم، بەڵام “دەزانم چۆن ڕاستییەکان بڵێم.”

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمز بووە یەکەم ڕۆژنامەی گەورەی ئەمریکی کە داوای لە بایدن کرد لە کێبڕکێکە بکشێتەوە، بەڵام بڵاوکراوە کاریگەرەکانی دیکە، لەوانە وۆڵ ستریت جۆرناڵ، فاینانشیاڵ تایمز و ئەتڵەنتیک، بابەتەکانی بۆچوونی نووسەرە باڵاکانیان بڵاوکردەوە و داوای لە بایدن کرد بکشێتەوە.

لە وەڵامی بانگهێشتەکەی نیویۆرک تایمزدا، سێدریک ڕیچمۆند، هاوسەرۆکی هەڵمەتی هەڵبژاردنی بایدن، بە سی ئێن ئێن-ی ڕاگەیاند: دوایین جار کە جۆ بایدن پشتیوانی دەستەی سەرنووسەری نیویۆرک تایمزی لەدەستدا، ئەنجامەکەی زۆر باش بوو بۆی.

سەرۆکی پارتی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد
پێت سەرۆکی پارتی پێشوازی لە سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد
کەشتییە ئاسمانییە ئەمریکییەکە گەڕانەوەی بۆ زەوی دواکەوت
دوات کەشتییە ئاسمانییە ئەمریکییەکە گەڕانەوەی بۆ زەوی دواکەوت
پەیوەندیدار