حكومەتی عێراق بڕێكی دیكەی پارە بۆ هەرێم نارد



حکومەتی عێراق پارەی گەنمی جوتیارانی هەرێمی کوردستانی رەوانە کرد و لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

نەوزاد شێخ كامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند، “ئەو بڕە پارەیەی گەیشتووە 10 ملیاری بۆ پارێزگای سلێمانییە، 6 ملیار دیناری بۆ هەولێر و 4 ملیار دیناریش پشکی جوتیارانی دهۆکە”.

ڕاشیگەیاند: رێككارە كارگێڕییەكانی دابەشكردنی پارەكە تەواوكراوە و لەم هەفتەیەدا دەست بە دابەشكردنی دەكرێت.

بەپێی ئاماری وەزارەتی بازرگانی هەرێم، ئەمساڵ لە هەرێمی كوردستان بڕی وەرگرتنی گەنمی جوتیاران لە هەولێر 55 هەزار تەن و سلێمانی 56 هەزار تەن و دهۆك 58 هەزار تەن گەنم لە جوتیاران وەرگیراوە، كە بۆ هەر تەنێك حكومەتی عێراق بڕی 850 هەزار دیناری بۆ باشترین جۆری دیاری كردووە.

کەشتییە ئاسمانییە ئەمریکییەکە گەڕانەوەی بۆ زەوی دواکەوت
پێت کەشتییە ئاسمانییە ئەمریکییەکە گەڕانەوەی بۆ زەوی دواکەوت
پرۆژەی ئاوی چەمچەماڵ- گۆپتەپە، چووە بواری جێبەجێکردنەوە
دوات پرۆژەی ئاوی چەمچەماڵ- گۆپتەپە، چووە بواری جێبەجێکردنەوە
پەیوەنیدر