چەند کۆمپانیایەکی دەرمان لە هەولێر داخران



دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان ڕایدەگەیەنێت، بەهۆی سەرپێچیکردن لە ڕێنماییەکان و فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر چەند کۆمپانیایەکی هاوردەکردنی دەرمانی لە هەولێر داخست.

دامەزراوەی كۆنتڕۆڵی جۆری دەرمان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكرد، لە درێژەی بەدواداچوونە بەردەوامەکانی بەڕێوەبەرایەتیمان بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شارەوانیی قەزای ناوەندیی هەولێر بۆ پابەندکردنی کۆمپانیاکانی هاوردەکردنی دەرمان بە لێدانی ستیکەر لەسەر بەرهەمەکانیان و مامەڵەکردنی فەرمی بە فرۆشتنی دەرمان، ئەمڕۆ لە شاری هەولێر بە هۆکاری فرۆشتنی دەرمانی بێ ستیکەر و فرۆشتنیان بە شوێنی نافەرمی فرۆشتنی دەرمان، چوار کۆمپانیای دەرمانیان داخست.

دامەزراوەكە داوا لە هاووڵاتییان دەكات، “تەنها دەرمانی بە ستیکەر بکڕن و خۆتان بەدووربگرن لە بەکارهێنانی دەرمانی بێ ستیکەر”.

جەختیشی كردۆتەوە، سەرجەم شوێنە دەرمانسازییەکانیش ئاگاداردەکەینەوە، کە مامەڵە بە دەرمانی بێ ستیکەر نەکەن بەپێچەوانەوە بەتوندی سزادەدرێن.

 

پرۆژەی ئاوی چەمچەماڵ- گۆپتەپە، چووە بواری جێبەجێکردنەوە
پێشت پرۆژەی ئاوی چەمچەماڵ- گۆپتەپە، چووە بواری جێبەجێکردنەوە
ئەڵمانیا کارئاسانی بۆ پێدانی ڕەگەزنامە دەکات
دواتر ئەڵمانیا کارئاسانی بۆ پێدانی ڕەگەزنامە دەکات
ەیوەندیدار