حکومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەی ئاوی چەمجەماڵ – گۆپتەپە-ی خستە بواری جێبەجێکردنەوە و دەڵێت”لەماوەی دوو ساڵ تەواودەکرێت”.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکومەتی هەرێم بڵاویکردەوە، به بڕیاری مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به گوژمه‌ی زیاتر له ٧٨ ملیۆن دۆلار، پرۆژەی ئاوی چەمچەماڵ- گۆپتەپە، چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
ئاماژەی بەوەشداوە، بڕیارە لە ماوەی ٧٣٠ ڕۆژدا تەواو بکرێت و توانای به‌رهه‌مهێنانی ٣٤٠٠ مەتر سێجا ئاوی خواردنه‌وه‌ی له یه‌ك كاتژمێردا هه‌یه، زیاتر له ٤٨٠ هه‌زار كه‌سیش لێی سوودمه‌ند ده‌بن.
جێی باسە ساڵانێکی زۆرە گەرمیان بە گشتی بەهۆی کەمی ئاو بە تایبەت لە وەرزە گەرمەکاندا دەناڵێنێت و ئەم پرۆژەیە دەبێتە هۆی بووژاندنەوەی ئەو ناوچەیە لەرووی دابینکردنی ئاو بۆ چەمچەماڵ و گۆپتەپە و دەوروبەری.