ئەڵمانیا کارئاسانی بۆ پێدانی ڕەگەزنامە دەکات



بەپێی یاسایەکی هەموارکراوی ئەڵمانیا، هەر کەسێک هاوسەرگیری لەگەڵ ئەڵمانییەک بکات، بە نزیکەی چوار ساڵ دەبێتە خاوەنی ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتە.

بەپێی هەواڵێکی جەزیرە، یاسای نوێی ئەڵمانیا لە ڕۆژی پێنجشەممەوە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە و چەندین کارئاسانی بۆ پێدانی ڕەگەزنامەی ئەو وڵاتە بە پەنابەران لەخۆگرتووە.

یاساکە لەلایەن هاوپەیمانی دەوڵەتی یاساوە داڕێژراوە، گۆڕانکاری لە ماوەی پێدانی ڕەگەزنامەی ئەڵمانیا کراوە لەبری ٨ ساڵ بۆ ٥ ساڵ، بە مەرجی مانەوە لە وڵاتدا و جێبەجێکردنی سەرجەم داواکارییەکان وەک خۆی.

بەپێی یاسا نوێیەکە، ئەگەر پەنابەرێک لەگەڵ کەسێکی بە ڕەگەز ئەڵمانی هاوسەرگیری بکات، ئەوا لە نێوان سێ بۆ چوار ساڵدا دەتوانێت داواکاری بۆ وەرگرتنی ڕەگەزنامە پێشکەش بکات.

لە نێو ئەو بڕگانەی کە گەرەنتی بەدەستهێنانی هاووڵاتیبوون دەکەن بەشێوەیەکی خێراتر، خوێندن و وەرگرتنی بڕوانامەی بەرز لەو وڵاتدەدا، شارەزایی بوون لە کار واتە دەستی کار، زانینی زمان بەشێوەیەکی زۆر باش ، هەروەها بەشداریکردن لەو کارە خۆبەشییانەی کە لەو وڵاتەدا ئەنجامدەدرێت.

هەروەها لە یاسا نوێیەکەدا هاتووە، لەکاتی لەدایکبوونی منداڵ لەو وڵاتەدا، دەتوانرێت ڕەگەزنامە بە منداڵەکە بدرێت، ئەمە لە کاتێکدا ئەگەر دایک و باوکەکە هەڵگری ڕەگەزنامەش نەبوون دەتوانرێت بە تەنها بۆ منداڵەکە دابین بکرێت، و دواتر لە رێگەی چەند داواکاری و قۆناغێکەوە بۆ دایک و باوکەکەش بەهەمان شێوە رەگەزنامە بدرێت.

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر…

ڕیم ئەل عەبالی ڕادۆڤان پەرلەمانتاری ئەڵمانیا وتی: “زۆرێک دەیان ساڵە چاوەڕێی ئەمە دەکەن، دواجار ئەڵمانیا یاسای هاووڵاتیبوونی هەیە کە هاوتەریبە لەگەڵ سەردەمدا”.

شارەزای کاروباری ناوخۆی پارتی دیموکراتی ئازاد، ئان ڤێروسکا ڕیش، پشتڕاستی دەکاتەوە کە چاکسازییەکە کەمترین ماوەی مانەوەی پێویست بۆ داواکارانی ڕەگەزنامە، بەڵام مەرجەکان کەم ناکاتەوە.

جێی باسە بەپێی یاسا کۆنەکە لە ئەڵمانیا دەبوایە کەسی داواکار بۆ وەرگرتنی ڕەگەزنامە یان مۆڵەتی مانەوەی هەمیشەیی نزیکەی هەشت ساڵ لەو وڵاتەدا مابێتەوە، و هیچ جۆرە پێشێلکارییەکی یاسایی نەبێت، و هیچ داوایەکی لەلای پۆلیس نەبێت لەسەر تاوانی قورس، هاوکات زمانی ئەڵمانی باش بزانێت و لەڕێگەی ئیشی (سپی ) یەوە توانیبێتی باج بدات بە حکومەت و کاری خۆی کردبێت.

چەند کۆمپانیایەکی دەرمان لە هەولێر داخران
پێشت چەند کۆمپانیایەکی دەرمان لە هەولێر داخران
ڕاكان جبوری خانەنشین دەكرێت
دواتر ڕاكان جبوری خانەنشین دەكرێت
ەیوەندیدار