لە ناوچەیەكی گەشتیاری سلێمانی ئاگركەوتەوە



ئەمڕۆ شەممە، لە ناوچەی مێرگەپان لە سلێمانی ئاگر كەوتەوە و بەهۆیەوە ماڵی هاووڵاتییەك و 60 دۆنم پووش و پاوان سووتان.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی لە ڕاگەیەنراویكدا ئاماژەی بەوەكردووە، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرێکی بەرفراوان لە مێرگەپان دەستبەجێ مەفرەزەیەک لەکارمەندانی بنکەی پۆلیسی دارستانی مێرگەپان گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکە بەمەبەستی کوژاندنەوەی ئاگرەکە.

ڕاشیگەیاندووە، لەئەنجامدا بەهاوکاری پۆلیسی ئاگرکوژێنەوەی سورداش و هاووڵاتیانی دانیشتوی مێرگەپان توانیان ئاگرەکە لەماوەی (٢) کاتژمێردا کۆنتڕۆڵ بکەن.

ئاشكراشی كردووە، بەهۆی ئاگرەکەوە نزیکەی (٦٠) دۆنم پووش و پاوان و داری سروشتی هەمەجۆر و (١) کابینەی هاووڵاتیەك سووتان و دەشڵێت: “هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە و لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون بەردەوامە”.

17 ساڵ بەسەر بەرهەمهێنانی فیلمی ڕاتاتویی تێپەڕی
پێت 17 ساڵ بەسەر بەرهەمهێنانی فیلمی ڕاتاتویی تێپەڕی
قائیمقامیەتی سلێمانی کارگەی ماستی دایک دادەخات
دوات قائیمقامیەتی سلێمانی کارگەی ماستی دایک دادەخات
پەیوەنیدر