حاڵەتێكی دیكەی تای خوێنبەربوون لە هەرێمی کوردستان تۆماركرا



وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: حاڵەتێكی دیكەی تای خوێنبەربوون تۆماركرا، كە توشبووەكە گەنجێكی تەمەن 18 ساڵی خەڵكی قەزای رانیەیە و پیشەی قەسابە.

د. سەركار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لە ئێستادا نەخۆشەكە لە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی چارەسەری تەندروستی وەردەگرێت و رەوشی تەندروستی جێگیرە.

لەمساڵدا پێنج حاڵەتی نەخۆشی تای خوێنبەربوون تۆماركراوە، سێ حاڵەت لەسنووری پارێزگای سلێمانی و دوو حاڵەتیش لە پارێزگای دهۆك بووە.

ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بڵاوکرایەوە
پێت ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری ئێران بڵاوکرایەوە
سەرۆکایەتی شارەوانی دارەتوو: ترستان لەو  درۆنەی سبەینێ نەبێت
دوات سەرۆکایەتی شارەوانی دارەتوو: ترستان لەو درۆنەی سبەینێ نەبێت
پەیوەندیدر