سەرۆکایەتیی شارەوانی دارەتوو رایدەگەیەنێت سبەینێ درۆنێک بە ئاسمانی ناحیەکەدا دەسووڕێتەوە و پێویست بە دڵەڕاوکێی هاوڵاتییان ناکات.
لە راگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی شارەوانیی دارەتوودا داوا لە هاووڵاتییانی ناحیەی دارەتوو دەکات و دەڵێت:”هیچ کاردانەوەیەکیان نەبێت بەرامبەر ئەو درۆنەی سبەینێ لە ئاسمانی گوندی باغمرەشهاب دەبینرێت”.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، درۆنەکە بە رەسمی مۆڵەتی فڕینی لە لایەنی ئەمنی وەرگرتووە، تەنها بۆ مەبەستی رووپێویکردن بەکاردەهێنرێت، بەپێچەوانەوە بەرامبەر هەر سەرپێچی کارێک کاردانەوەی یاسایی دەگیرینەبەر.