پۆلیسی هەولێر: ئەفسەرەكەی وەزارەتی پێشمەگە كۆتایی بەژیانی خۆی هێناوە



پۆلیسی هەولێر رایگەیاند روداوی گیانلەدەستدانی ئەفسەرەكەی وەزارەتی پێشمەرگە خۆكوژی بووە و بە چەكی كڵاشنكۆف كۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لە راگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بڵاویکردووەتەوە، دوای گەیشتنی تيمەكانى بەڵگه و تاوان و كامێراى چاودێرى لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر بۆ شوێنی روداوێكی گیان لە دەستدانی هاوڵاتی (محسن رشيد) كه پيشەی ئەفسەره به پلەی ليوا لە وەزارەتى پێشمەرگە و رەوانە كردنی تەرمەكەی بۆ پزیشكی داد دەركەوت بە چەكى جۆرى كلاشنکۆف كۆتايی به ژيانى خۆى هێناوه.

دەشڵێت:” ئەفسەرەكە لەناو له ناو ئۆتۆمبێلە تايبەتەكەى خۆيدا بووە و كەسی دیكە لەگەڵ نەبووە”.

ئەمڕۆ هەینی لیوایەكی تەبابەی پزیشكی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە كە هاوسەری سەرۆكی فراكسیۆنی پارتییە لە پەرلەمانی عێراق لەناو ئۆتۆمبێلەكەی لە هەولێر بە كوژراوی دۆزرایەوە.

سەرۆکایەتی شارەوانی دارەتوو: ترستان لەو  درۆنەی سبەینێ نەبێت
پێت سەرۆکایەتی شارەوانی دارەتوو: ترستان لەو درۆنەی سبەینێ نەبێت
نرخی بەنزین جارێكی دیكە گران بوو
دوات نرخی بەنزین جارێكی دیكە گران بوو
پەیوەنیدر