كاتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئێران درێژكرایەوە



 

كاتی هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی كۆماری ئێران بۆ ماوەی دوو كاتژمێر و تاوەكو 8ی ئەمشەو درێژكرایەوە، ئەمەش دوای ئەوەشی لە كاتژمێر 8ی بەیانی بە كاتی ئەو وڵاتە دەستی پێكرد.

موحسین ئیسلامی، وتەبێژی کۆمسیۆنی نیشتمانی هەڵبژاردنەکانی ئێران ڕایگەیاند، ماوەی دەنگدان بۆ چواردەهەمین هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە بنکەکانی دەنگدان لە سەرتاسەری وڵات تا کاتژمێر 8ی ئێوارە درێژکراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشكرد، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو پێشوازییە گەورەیەی لە سەرلەبەیانی ئەمڕۆوە ناوچەکانی هەڵبژاردن شاهیدییان داوە، بڕیاری درێژکردنەوەی ماوەی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی لە سەرتاسەری وڵات درا، بۆ ماوەی دوو کاتژمێر.

ناوەندەکانی دەنگدان لە ئێران لە كاتژمێر 8ی بەیانی ئەمڕۆ هەینی (٢٨ی جۆزەردانی ٢٠٢٤) دەرگاکانیان بۆ دەنگدەران کردەوە بۆ ئەوەی دەنگ بدەن لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریدا کە چوار کاندید تێیدا کێبڕکێ دەکەن.

بە پێی مادەی ٣٦ی یاسای هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری، هەموو ئەو کەسانەی خاوەنی ڕەگەزنامەی ئێرانن و تەمەنیان لە ١٨ ساڵ زیاترە، دەتوانن بە پێشکەشکردنی ڕەگەزنامە یان کارتی نیشتیمانی بەشداری هەڵبژاردنەکان بکەن.

تیمی هەژماری من ڕوونكردنەوەیەك بۆ فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە
پێت تیمی هەژماری من ڕوونكردنەوەیەك بۆ فەرمانبەران بڵاودەكاتەوە
هۆشداری لە دەبە و پەرداخی نایلۆن و قاپ و كەوچكی پلاستیك دەدرێت
دوات هۆشداری لە دەبە و پەرداخی نایلۆن و قاپ و كەوچكی پلاستیك دەدرێت
پەیوەندیدار