لە شارۆچكەی كۆیە باوكێک بە هەڵە و بە ئۆتۆمبێلەکەی بەسەر منداڵەکەی دا دەڕوات، بەهۆیەوە منداڵەکەی گیانی لەدەستداوە.
ئەمڕۆ هەینی 28-6-2024 لە گەڕەکی شەوگێڕی سەنتەری شارۆچكەی کۆیە، باوکێك بە ئۆتۆمبێلەکەی گەڕاوەتەوە دواوە و ئاگاداری ئەوە نەبووە، کە کچەکەی لە دواوەی ئۆتۆمبێلەکەیەتی، بۆیە كردویەتی بەژێرەوە و گیانی لەدەستداوە.
هاوكار عەلی، وتەبێژی تەندروستی كۆیە، ڕایگەیاندووە، “منداڵەكە تاوەكو گەیەنراوەتە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.
منداڵەكە كچە و ناوی (بریا سۆران باوەدینە) و تەمەنی سێ ساڵە، تەرمەكەی براوەتە پزیشكی دادی كۆیە.