فێنكترین ناوچەی هەرێم دیاریكرا “26 پلەیە”



کەشناسی هەرێم فێنكترین ناوچەی وڵات دیاری دەكات و ڕایدەگەیەنێت، پلەکانی گەرما ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم پێشبینییەكانی بۆ دۆخی كەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت و ئەگەری بەدیکردنی تۆزێکی سووک لە ناوچە جیاوازەکانی هەرێم هەیە.

دەشڵێت: بە شێوەیەکی گشتی پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارەکانی دوێنێ یەک بۆ دوو پلە ڕوو لە بەرزبوونەوە دەکەن، بەڵام حاجی ئۆمەران فێنکترین ناوچەی هەرێم دەبێت بە 26 پلە و گەرمیانیش گەرمترین ناوچە دەبێت بە 44 پلە.

سەبارەت بە كەشی سبەینێ‌ ئاماژە بەوەدەكات، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ بەردەوام بوونی تۆزێکی سووک بە گشتی لە شارەکانی هەرێم، بەڵام لە باشوری هەرێم بە تایبەتی شاری کەرکوک و رێژەی دابارینی تۆزەکە زیاتردەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : ٤٣
سلێمانی : ٤٠
دهۆک : ٣٩
کەرکوک : ٤٤
هەڵەبجە : ٤٠
زاخۆ : ٤٠
سۆران : ٤٠
حاجی ئۆمەران : ٢٦

 

دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە سكاڵایەکی سەر سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت دەدات
پێشت دادگای فیدڕاڵی بڕیار لە سكاڵایەکی سەر سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی حكومەت دەدات
ئۆتۆمبێلێك لەسەر “ڕێگای مەرگ” وەرگەڕا
دواتر ئۆتۆمبێلێك لەسەر “ڕێگای مەرگ” وەرگەڕا
ەیوەندیدار