سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، سەرەڕای پشووی هەینی، دەستیان بە قیركردنی شەقامەكان كردووە و دەشڵێت: هەینی شەقامەکان چۆڵن بۆیە کارکردن ئاسانترە.
سەرۆكایەتی شارەوانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هەینی سەرەڕای ئەوەی کە پشووی فەرمییە، تیمەکانمان لە ستافی قیر- بەشی ئامێرەکان هەستان قیركردنی (شەقامی بازنەیی مەلیک مهحمود).
ئەندازیار توانا بەهادین، لێپرسراوی بەشی ئامێرەکان ئاماژەی بەوەدا، کە ئەمڕۆ هەینی شەقامەکان چۆڵن، بۆیە کارکردن ئاسانترە.